عێراق بەشێک لە مووچەی مانگی چواری هەرێم دەنێرێت

13-05-2024 12:52

پەرەگراف

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا بە پەرەگرافی وت، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ لە قۆناغی یەکەمدا مووچەی خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی خەرج کرد.

بە وتەی سەرچاوەکە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دوای تەواوکردنی وردبینی لە لیستی مووچە، تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.

لە ناوەڕاستی مانگی ئایارداین و هێشتا مووچەی مانگی نیسان دابەش نەکراوەو حکومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی پارەیە لە بەغداوە.

هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، لەبارەی مووچەی مانگی چوار وتی "نازانم مووچە بۆچی دواکەوتووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی من پێم گەیشتووە کێشەی مووچە چارەسەربووە و مووچە ڕەزامەندی لەسەر دراوە دەبێت بنێردرێت".