پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی دەڵێت "نیگەرانین لە هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بەمەبەستی دواخستن و پەکخستنی هەڵبژاردن دەدرێن".
ئەم قسانەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پاش کۆبوونەوە لەگەڵ عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هات و دەشڵێت "نیگەرانیمان لە پەرۆشیمانەوەیە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان".
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە دواخستنی هەڵبژاردن "زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت" و دەڵێت "داهاتووی وڵاتەکەمان دەخاتە بەردەم چارەنووسێکی نادیار".
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سڤیل و دیموکراسی مافەکانی مرۆڤ، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە "ئامادە نیین یەک هەنگاو لە پرەنسیپ و بەهاکانی ژیانی سیاسیی خۆمان پاشەکشە بکەین".
"بەردەوام هەوڵ دەدەین دۆخی ئازادیی ڕۆژنامەوانی و مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا باشتر بکەین، بە هەموو هێزمانەوە بە ڕووی توندووتیژی دژی ژنان دەوەستینەوە"، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وا دەڵێت.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەر ئەمڕۆ لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش کۆبووەوە.
مەسروو بارزانی ڕایگەیاند "هاوڕابووین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردندان".