مەلا بەختیار: خەیاڵە چاوەڕێ بین پارتی و یەكێتی ئەركە دیموكراسییەكان بەدیبهێنن

09-05-2024 12:54

 پەرەگراف

مه‌لا به‌ختیار ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای ئه‌وه‌ بن پارتی و یه‌كێتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێزیان هه‌یه‌ و جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌وان هەموو ئەرکەکانى دیموكراسی به‌دی بهێنن، پێم وابێت ئه‌مه‌ "خه‌یاڵە".

ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشووی یەکێتی، لە وتارێكدا له‌ هه‌شته‌مین كۆنفرانسی دابڕان لە سلێمانی، ڕەخنەی لە سیاسەتی دوو حیزبی دەسەڵاتدارو حوکمڕانیی هەرێم گرت و وتی "هەرێمی كوردستان بە دیفاكتۆ دوو هەرێمەو هەریەكە و 150 پەیجی فەیكیان داناوە خەریكی جنێوتاشینن بۆ یەكتری".

وتیشى "لە دوای 33 ساڵ ڕاپەڕین، ئێمە زیاتر لە 30 ملیار دۆلار قەرزارین، پاشەكەوتی مووچەمان هەیە، پرۆژەكان هەمووی وەستاون. 900 پرۆژە لە سلێمانی وەستاوە و 800 بەڵێندەر ئیفلاسیان كردووە".

مەلا بەختیار ستایشی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران کرد و وتی "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران مێژوویی بوو، پێشتر لەنێوان هەرێم و ئێران کێشەی زۆر گەورە هەبوو، بەڵام لە دوای سەردانەکە بەشی زۆری کێشەکانی نێوان هەولێر و تاران چارەسەر کراون".