ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمى کوردستان دەست پێ‌ دەكات

06-04-2024 01:37

پەرەگراف

ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمى کوردستان دەست پێ‌ دەكات و بۆ سبەینىێ پێشبینیى "دابارینى زۆر و هەورەتریشقە" دەکرێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ "هەوری تەواو" و ئەگەری بارینی "نمەباران لە هەندێ ناوچە" هەیە.

هەروەها سبەی یەكشەممە 07- 04- 2024، ئاسمانی هەرێم "لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران بەشێوەی پچڕ پچڕ".

لە دوانیوەڕۆی یەكشەممەدا "ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێ جار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان". پلەكانی گەرمایش (1 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ڕۆژ یەكشەممە:

هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆك : 23
كەركوك : 30
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 23
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 33