دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکرێت

05-04-2024 07:56

 

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٤/٦ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت و تا پێش جەژنی ڕەمەزان موچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

وەزارەتەکە خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوەو دەشڵێت "ئەم خشتەیە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق  دانراوە، لەکاتی دروستبونی هەر گۆڕانکاریەک لە هاتنی تەمویلەکە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت".