پەرەگراف
شەپۆلی بەهێزی با و باران ڕووی لە پارێزگای دهۆك كردووە و لە ژمارەیەك شوێن لافاو هەڵساوە. دوو كەس ئاو بردوونی و گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بەهۆی لافاوەکەوە ئاوبردنی و دەیان ماڵیش ئاویان تێچووە، بەرگری شارستانی هۆشداریی دەدات و دەڵێت "با و بارانی بەهێز هەیە و كەشوهەوا ناجێگیرە، ڕەنگە شەقامەكان دابخرێن". داوایش لە هاووڵاتیان دەكات "بۆ كاری پێویست نەبێت لە ماڵ نەچنە دەرەوە".
هاوكات قائیمقامی دهۆك داوای ڕاگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەناو سەنتەری شاری دهۆك دەكات.
هەروەها لە كەمپی دۆمیز لە دهۆك ئاو چووەتە ناو ژمارەیەك ماڵ و زیانی ماددی كەوتووەتەوە.