پەرەگراف
سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق جەخت دەكاتەوە كە "دەبێت ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام بێت و نابێت بە هۆكاری هونەری دوابخرێت".
سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ڕایگەیاند، لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق، لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی كۆبووەتەوە و گفتوگۆیان سەبارەت بە بڕیاری دادگاكە دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتیی كۆمار، سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە "دەبێت ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام بێت و نابێ بە هۆكاری هونەری و ڕێكارەكانی بەبانكيكردنی مووچە، ڕابگیرێت".
سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی جەختی كردووەتەوە كە تا تەواوكردنی پڕۆسەی دروستكردنی هەژماری بانكی لە بانكە فیدراڵییەكان بۆ مووچەخۆرانی هەرێم (تەوتین)، دەبێت مووچە بنێردرێت و ئاماژەی بەوەش كردووە كە بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران پێویستی بە كاتە.