پەرەگراف
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-6-2024ی دیارکرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دياريكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد.
"له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له مادده‌ى (ده‌يه‌م) له ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه به دياريكردنى ڕۆژى 2024/6/10 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان".
سەرۆکایەتی هەرێم دەشڵێت "به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له ڕۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دوای ئەوەدێت دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی یەکلا کردەوە کە یەکێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆماری کردبوو، دادگاکە بەدڵی یەکێتی بڕیاریدا بە؛ هەڵوەشاندنەوەی ١١ کورسییەکەی پێکهاتەکان لە پەرلەمان و ژمارەی کورسییەکانی لە ١١١وە کەمکردەوە بۆ ١٠٠ کورسی، بڕیاریشیدا هەرێمی کوردستان بکرێت بە چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن کە لە چوار بازنە کەمتر نەبێت.
دیاریکردنی ١٠-٦ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتێکدایە تەمەنی یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ٧-٧-٢٠٢٤ کۆتایی دێت و دەبێت بەر لەو وادەیە هەڵبژاردنی کوردستانی ئەنجامدابێت و ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاندبێت.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا سێ جار دواخراوە، دەبوو لە مانگی 10ـی 2022 بەڕێوەبچێت و سەرۆكی هەرێم ڕۆژی ١-١٠-٢٠٢٢ی دیاریكرد بۆ هەڵبژاردن، بەڵام لەو ڕۆژەدا نەكراو سەرەڕای دوو جاری دیكەش دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە (١٨-١١-٢٠٢٣ و ٢٥-٢-٢٠٢٤) و فشاری ناوخۆیی و دەرەكی بۆ ئەنجامدانی، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن بە تایبەت پارتی و یەکێتی لەسەر كورسیی پێكهاتەكان، پڕۆسەكە ئەنجام نەدرا.
لە ماوەی سێ دەیە حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان و لە دوای یەكەم هەڵبژاردنەوە لە ١٩-٥-١٩٩٢، هیچ پڕۆسەیەكی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان لە وادەی یاسایی و دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە نەچووە.