پەرەگراف
وەزارەتی دارایی ھەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد دەڵێت، بڕی ١٢ ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانکە ئه‌هلییه‌كان بڕدراوە تەنها ٣٨٨ ملیار بۆ هەرێم ماوە. له‌و ٣٨٨ ملیار دیناره، بڕی ١٦٥ ملیارو٧٢٥ملیۆن دینار بۆ قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆ گەڕێندرایەوە. ئێستا بڕی ٢٢٢ملیار و ٢٧٥ ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە، ئەوجا یان دەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە
ئه‌و ٤٠٠ ملیار دیناره‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌ماوه‌ی رابردوو خستییه سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی ههرێمیكوردستان، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، كه پێشتر مانگانه ٤٥٣ ملیار دینار بوو. به‌ڵام به‌هۆکاری سیاسی‌و قەیرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به بڕێكی كه‌متره‌وه خراوه سه‌ر ئەژماری بانكیی وهزارهتیدارایی و ئابووری.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی تهواویفهرمانبهران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی لە گەل کۆمپانیاکانی نەوت کرد کەماف وشایستە داراییەکانی خۆیان بۆ ماوەیەک دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا ٣٧٥ ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف وشایستەداراییەکانی کۆمپانیاکان کۆبکرێتەوە، هەوەروەها ١٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە لە چەند کۆمپانیایەکی نەوتی قەرز کرا و وێڕای ئەمەش بڕی ١٣٨ملیۆن دۆلار (کە بە دینار دەکاتە ١٦٥ ملیار و ٧٢٥ ملیۆن),لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێک قەرز کرا و لەگەل ١٧ ملیۆنیهاوپەیمانان و ٧٥ ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا کۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بکرێت. چەند رۆژێک دوای جەژنئەو گوژمەیەی بەغدا گەیشت. بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ر له گواستنهوهی٤٠٠ ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی داراییههرێم، بڕی ١٢ ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها ٣٨٨ ملیار بۆ هەرێم مایەوە.
له‌و ٣٨٨ ملیار دیناره، بڕی ١٦٥ ملیارو٧٢٥ ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە.
ئێستا بڕی ٢٢٢ملیار و ٢٧٥ ملیۆن دینار لەو پارەیه ماوەتەوە، ئەوجا یاندەبێت له‌گه‌ڵ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخودباقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
٢٠٢٠/٦/١١