بافڵ تاڵەبانی: دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە یاساشكێنی قبووڵكراو نییە

13-02-2024 08:05

پەرەگراف

بافڵ تاڵەبانی، ڕایگەیاند: دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە و یاساشكێنی قبووڵكراو نییە، بۆیە ئەركی هەموو یەكێتییەكە پارێزەری ژیان و گوزەرانی خەڵك بێت و هەموو هەوڵێكیان لەپێناو چاكەی گشتیدا بێت.

ئەو وتانەی سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەیەکیدا بووە لەگەڵ لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی حیزبەکەی و دوای ئەوە دێت دوو ڕۆژە هەواڵی گەرمی میدیاکان دۆسیەکەی کوێخا دێرین عوزێری فەرماندەی سەربازی یەکێتییە کە فەرمانی گرتن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵک و ماڵی بۆ دەرکراوە بە تۆمەتی "سەرانەسەندن و تەقەکردن لە سەرمایەدارێک".

"بۆ ئێمە پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی كوردستان لەهەموو شتێك پیرۆزترە، بۆیە جارێكیتر دووپاتی دەكەینەوە هەر لێپرسراوێک لە هەر بەرپرسیارێتییەكی حزبی، حكومی و ئەمنیدا بێت و ناونیشانەكەی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەكاربهێنێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵ دەكەین و رادەستی یاسای دەكەین" بافڵ تاڵەبانی وادەڵێت.