پارتی پۆستی جێگری پارێزگاری نەینەوای وەرگرت

10-02-2024 01:45

پەرەگراف

سیروان ڕۆژبەیانی لە پشکی پارتی، بە جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا.

ڕۆژبەیانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناو ئەو پۆستەی وەرگرت، هاوکات عومەر نامق مولا لە هاوپەیمانانی چوارچێوەی هەماهەنگی توانی جێگری دووەمی پارێزگار بەدەست بهێنێت.

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا 29 کورسی هەیەو بەپێ یاسا هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن پێویستی بە 50+1 هەیە، واتە 15 دەنگ لە كۆی 29 دەنگی ئەنجومەنەکە.

لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە 18-12-2023 بەڕێوەچوو، کورد شەش کوسی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەدەستهێنا، پارتی چوار و یەکێتی دوو کورسی.