مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن و درێژە بە بایكۆت دەدەن
پەرەگراف
ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند، سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن و درێژە بە بایكۆت دەدەن.
ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان كرد كە بەشداریی خۆپیشاندانەكەی سبەینێ بكەن و وتی "لە 13 شار و شارۆچكە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین".
پێشتریش دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایگەیاندبوو كە لەژێر ناوی "یەكشەممەی بەرەنگاری" و بە دروشمی "بایكۆت بەردەوامە"، سبەی یەكشەممە 14-1-2024 لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لە سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.