شەپۆلی بەفرو باران چڕتر دەبێتەوە

12-01-2024 02:16
بەفربارینی ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران

پەرەگراف

ئەو شەپۆلی باران و بەفرەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە سبەینێ چڕتر دەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە؛ سبەینێ بەدرێژایی کاتەکان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین دەبێت بە تایبەتی ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوریەکان.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ  هەینی 2024 -01-12

کەش / ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لەهەندێ کات لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت , لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان بەفر بارین و بارانی مامناوەند دەبارێت , لە کاتەکانی شەودا باران بارین زیاد دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لە سنووری پارێزگای دهۆک .

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20  ) کم /ک دەبێت .

ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما /   نزم دەبێتەوە بە ( 2 -1 )پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 5    8 ) کم  دەبێت .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی شەممە      2024 -01-13

کەش / بەدرێژای کاتەکان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت , باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، لەناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت بە تایبەتی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوریەکان .

خێراى با / مامناوەند دەبێت   ( 15 – 25 ) کم /ک دەبێت , هەندێک کات خیرا با زیاد دەبێت بۆ نزیک 35 کم /ک

ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 5    7 ) کم  دەبێت .

پلەکانی گەرما/   بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  11 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 10  پلەى سیلیزى

دهۆک      : 9   پلەى سیلیزى

کەرکووک   : 13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 10  پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   9 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران  :  4  پلەى سیلیزى

    بەشى پێشبینى       2024 -01-12