بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت

11-01-2024 02:39
پەرەگراف
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە 48 کاتژمێری داهاتوویشدا بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت. نزمترین پلەی گەرمایش لە حاجی ئۆمەران تۆمار کرا.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە "کەش هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە هەندێ کاتی جیاجیا بەشێوەی نمەباران، لە هەندێ کات و هەندێ ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت".
ئەمڕۆ بارانبارین لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت، بەڵام بە ئاستی جیاجیا.
هەروەها لەسەر لووتکەی "شاخە بەرزە سنوورییەکان" بەفربارین بەردەوام دەبێت.
بۆ سبەی هەینی، کەشناسی دەڵێت "کەش بەدرێژایی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، باران لە هەندێ کات لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت".
هەروەها سبەینێش لە "ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان" بەفربارین و بارانی مامناوەند بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە، کە سفر پلەی سیلیزییە، بەرزترینیش لە کەرکووک تۆمار کراوە کە 16 پلەی سیلیزییە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى