پەرەگراف
ئەو شەپۆلی سەرماو باران و بەفرەی ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کردووە سبەینێش بەردەوام دەبێت، ساردترین ناوچەی هەرێم حاجی ئۆمەرانە کە بەرزترین پلەی گەرمای 8 پلەیەو گەرمترینیش گەرمیانە بە 20 پلە.
لە 24 کاتژمێری ڕابردووداشدا زۆرترین بڕی باران لە قەرەداغ باریوە کە 32.5 ملیمەترە، پاشان ڕواندز بە 31.6 ملم و پێنجوێن بە 31 ملم.
🔻 پێشبینیی کەشناسى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو:
🔻 ئەمڕۆ چوارشەممە:
🔸 ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ زیاتربوونی خێرایی با لە هەندێ کاتدا.
🔸 باران بەشێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ کات و ناوچەی جیا جیادا دەبارێت.
🔸لە لووتکەی شاخە سنوورییەکان بەفربارینی کەم دەبێت.
🔸 بە شێوەیەکی گشتی لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بەگشتی دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
🔻 سبەی پێنجشەممە:
لە کاتەکانی بەیانی زوودا بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان لەدوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
🔻 کەشی سنووری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:
🔸 پارێزگای سلێمانی: لە کاتەکانی بەیانی زوودا نمەباران دەبێت، لە ناوچە جیا جیاکاندا بارانی مامناوەند دەبێت. لە دوای نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت.
🔸 پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک: لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچەهەورە، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لەدوای کاتەکانی نیوەڕۆ دەبێت.
🔸 پارێزگای کەرکووک: لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین دەبێت.
🔸بە گشتی لەسەر لووتکەی شاخە بەرز و سنوورییەکان بەفربارینی کەم دەبێت.
🔻 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى