حاکم والی ئێناخی: بڕیارماندا چیتر بەشێک نەبین لە جێبەجێکردنی ئەجێندای خیانەتکارانەی ئەژی ئەمین
پەرەگراف
حاكم والی ئێناخی یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی دەزگای زانیاریی یەکێتی کە لەگەڵ ئەژی ئەمین یەکێتی بەجێهێشت، لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکە گەڕانەوە ناو ئەو حیزبەو داوای لێبوردنی لە یەکێتی کردو هێرشی تووند دەکاتەسەر ئەژی ئەمین.
حاكم والی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "بۆ ماوەیەک ئەژی ئەمین توانی بەلاڕێماندا بەرێت. ڕۆژ بە ڕۆژ هەڵەکانی ئەژی ئەمین بەرامبەر گەل و خاک و یەکێتی دەردەکەوتن و هەنگاوەکانی پارتی بوونی خۆی سەلماندو لە چوارچێوەی باڵێکی ناو پارتی بە سیاسەتێکی گوماناوی ئاڕاستە دەکراو ئێمەو ئەوانەیشی لای ماون بەکاری دەهێناین بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایش یەکڕیزی گەلی کورد و بەتایبەتتر دژی یەکێتی"
"دوای بەرجەستەبوونی کارە گوماناوییەکانی بڕیارماندا چیتر بەشێک نەبین لە جێبەجێکردنی ئەجێندای خیانەتکارانەی ئەژی و بەگژیدا بچینەوەو بەردەوامی بە کارو خزمەت بدەین لەناو یەکێتییەکەی خۆمان" حاکم والی وای وت.
وتیشی "پەیامیکی تایبەتم بۆ ئەژی ئەمین هەیە: یەکجار بوێربەو خۆت یەکلایی بکەرەوە، بەسە فریودانی خەڵکی دڵسۆز".