وتەبێژی پارتی: له قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دڵنیانین و ده‌نگه‌كانمان زیاتره له‌وه‌ی ڕاگه‌یەندراوه
پەرەگراف
پارتی هەڵوێستی فەرمیی لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاگەیاند و دەڵێت: له قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دڵنیانین و دڵنیاین ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیاتره له‌وه‌ی ڕاگه‌یەندراوه و ئه‌م كه‌م و زیادكردنه په‌یوه‌سته به حساباتی سیاسییه‌وه.
"سه‌رباری تانه و تێبینییه‌كانمان وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی،كه پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه و، دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی" مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەڵێت.
بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە، پارتی لە هەرچوار پارێزگای کەرکوک، نەینەوا، سەڵاحەدین و دیالە 202 هەزارو 535 دەنگی بەدەستهێناوەو 6 کورسی بردووەتەوە؛ لە کەرکوک 2 کورسی، نەینەوا 4 کورسی و لە دیالەو سەڵاحەدین کورسیی نەهێناوە.
دەنگ و کورسییەکانی پارتی لەو چوارپارێزگایە کەمترە لە دەنگ و کورسییەکانی یەکێتی، یەکێتی 247 هەزارو 777 دەنگی بەدەستهێناوەو 9 کورسیی بردووەتەوە؛ لە کەرکوک 5 کورسی، نەینەوا 2 کورسی و دیالەو سەڵاحەدین هەریەکەی کورسییەک.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وتەبێژی پارتی
هاووڵاتیانی به‌ڕێز:
له روانگه‌ی بڕوابوونمان به دیموكراسی و پرۆسەی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له پرۆسه‌ی حوكمڕانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و, جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی، به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی هۆكارن بۆ سه‌قامگیری و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان، وه‌كو ڕێككه‌وتنی شنگال و ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شاری كه‌ركووك.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینیمان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه, به‌ڵام به‌شداریمان كرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و, ڕاشكاوانه ڕایده‌گه‌یەنین، كه تێبێنیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوو، چ له پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و چ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا, به تایبه‌ت ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروستكرا, هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تاكو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك, به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان به گڕوتینه‌وه به‌شداربوون و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانیان تێپه‌ڕاند.
ئێستاش دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه، سه‌رباری تێبینییه‌كان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، چونكه له قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دڵنیانین و, دڵنیاین ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیاتره له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوه و، ئه‌م كه‌م و زیادكردنه په‌یوه‌سته به حساباتی سیاسییه‌وه.
جه‌ماوه‌ری خۆشەویستی كوردستان
سه‌رباری تانه و تێبینییه‌كانمان, وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی،كه پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه و، دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی.
مه‌حموود محەممەد
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
2023/12/29