پەرەگراف
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ڕاگەیاند. ئەنجامی دەنگەكان لە كەركووك بەراورد بە ئەنجامی بەرایی گۆڕاوە، بەڵام كورسیی لایەنەكان وەكوو خۆی ماوەتەوە و تەنیا كورسیی پێكهاتەی مەسیحی لە بەرژەوەندیی كاندیدەكەی بابلیۆن گۆڕاوە.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، كورد پێنج حەوت كورسی، عەرەبە شەش كورسی، پێكهاتەی توركمان دوو كورسییان بەدەست هێناوە. كورسیی پێكهاتەی مەسیحیش كە بەپێی ئەنجامی بەرایی لەسەدا 94.4ـی دەنگەكان لە بەرژەوەندیی كاندیدی مەسیحی (ئەمیل بترس) بوو، دوای ژماردنی دەستیی ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەر بوو كە لەسەدا 5.6ـی دەنگەكان بوو و زۆرینەی دەنگی دەنگدانی تایبەت بوو، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی كاندیدی بزووتنەوەی بابیلۆن شكایەوە.
لە پارێزگای نەینەواش کورسیی لایەنەکوردییەکان گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە، پارتی چوار کورسی و یەکێتی دوو کورسیی بەدەست هێناوە.
لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدینیش، یەکێتی یەکی یەک کورسیی دیکەی بردووەتەوە.
بە گشتی لە پارێزگاکانی ناوچە دابڕاوەکان، یەکێتی نۆ کورسی و پارتی شەش کورسیی بەدەست هێناوە.
ئەنجامی دەنگی كاندیدە دەرچووەكان لە کەرکووک:
یەكێتی:
نەشئەت شاهوێز خورشید عەلی: 42165 دەنگ
ڕێبوار تەها مستەفا ئەحمەد: 29862 دەنگ
ئەحمەد فاتیح موستەفا ئەحمەد: 12268 دەنگ
هۆشیار هیجران نەجمەدین: 7108 دەنگ
پەروین فاتیح حەمید: 5842 دەنگ
پارتی:
حەسەن مەجید حوسێن شێخانی: 8111 دەنگ
شۆخان حەسیب حوسێن: 4531 دەنگ
هاوپەیمانیی عەرەبی:
ڕاكان عەلی سەعید جبووری: 38686 دەنگ
ئەحمەد عەبدولقادر: 9904 دەنگ
سەلوە ئەحمەد مەیدان: 4396 دەنگ
بەرەی توركمانی:
ئەحمەد ڕەمزی ئەحمەد: 19993 دەنگ
سەوسەن عەبدولواحید شاكر: 4892 دەنگ
هاوپەیمانیی قیادە:
ڕەعد ساڵح حسێن: 10243 دەنگ
محەمەد ئیبراهیم: 8666 دەنگ دەنگ
بزووتنەوەی بابلیۆن
ئەنزیل شیبا زیا بەرواری: 1703 دەنگ
هاوپەیمانیی عرووبە:
زاهیر ئەنوەر حسێن: 10607 دەنگ
کاندیدانی دەرچووی کورد لە پارێزگای نەینەوا:
پارتی:
ئەحمەد نازم عەلی: 9158 دەنگ
ئەحمەد کەنعان عەبدولغەفوور: 8234 دەنگ
فارس سدیق نووری: 7580 دەنگ
ئێریڤان مەهدی حاجی: 6517 دەنگ
یەکێتی:
محەمەد جاسم محەمەد: 3738 دەنگ
وسام سالم سەلیم: 3611 دەنگ
کاندیدی دەرچووی کورد لە پارێزگای دیالە:
یەکێتی:
ئەوس ئیبراهیم مەهدی: 4181 دەنگ
کاندیدی دەرچووی کورد لە پارێزگای سەلاحەدین:
یەکێتی:
یاسین محەمەدعەلی جومعە: 10884 دەنگ