پەرەگراف
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ سێ جار گوندێکی سنوری ناحیەی ئاخجەلەریان لە قەزای چەمچەماڵ بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پەرەگرافی وت "بۆردومانەکان بۆسەر گوندی توتەقەڵ بووەو پێدەچێت زیانی گیانیی هەبێت".
پێشتریش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا هەمان ناوچەی بۆردومان کردو کوژراو و برینداری لێکەتەوە کە دوان لە کوژراوەکان خەڵکی ناوچەکە بوون بەناوەکانی ئارام کاکەخان و ئیسماعیل ئیبراهیم.
توركیا هێرشەكانی بۆسەر باشورو ڕۆژئاوای كوردستان چڕ كردووەتەوە بە پاساوی لێدان لە بنكەو بارەگاكانی پەكەكەو ئەو هێزانەی بە سەربە ئەوان لە قەڵەمیان دەدات.
ئەوەش لە دوای چڕبوونەوەی شەڕی سەختی نێوان پەکەکەو سوپای تورکیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لە ناوچەی بادینان کە پەکەکە بانگەشەی ئەوە دەکات دەیان سەربازی تورکیا کوژراون و وەزارەتی بەرگری تورکیاش بە فەرمی دانی بە کوژرانی ١٢ سەربازیدا ناوەو دەڵێت، دەیان بنکەو بارەگای پەکەکەی خاپوور کردووە.