باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت؛ لە مێرگەسوور 108 ملم باران باریوە

23-12-2023 11:44

پەرەگراف

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، ئەمڕۆو سبەینێش بەردەوام دەبێت. زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە مێرگەسوور بووە كە 108 ملیمەترە.

كەشناسیی هەرێم دەڵێت "ئەمڕۆ شەممە 23- 12- 2023، ئاسمان بەگشتی لە زۆربەی كاتەكاندا هەوری باراناوی دەبێت، ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانیش بەفربارین بەردەوام دەبێت".

هەروەها بەپێی پێشبینییەكان، سبەی یەكشەممە 24- 12- 2023، ئاسمان لە زۆربەی كاتەكاندا هەوری باراناوی دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفربارین بەردەوام دەبێت".

كەشناسی پێشبینیی دەكات كە لە "درەنگانی شەوی یەكشەممەدا تەم دروست ببێت، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆك".

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سەرتاسەری هەرێم باران باریوە، بەڵام زۆرترین بڕی باران لە مێرگەسوور بووە بە 108 ملم، دوای ئەو دێرەلووك دێت بە 74 ملم، پاشان چمانكێ‌ 71 ملم، سەرسەنگ 66 ملم، هیران 39 ملم.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ‌:

هەولێر : 13
سلێمانی : 12
دهۆك : 12
كەركوك : 14
هەڵەبجە : 12
زاخۆ : 13
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17