پەرەگراف
لە ڕووداوێكی تەقەكردندا "بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە"، دوو كەس لە چوارقوڕنە كوژران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە، ئاگادار كرانەوە لە ڕووداوێكی تەقە كردن كە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو لایەندا ڕووی داوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، لە ڕووداوەكەدا كەسێك "دەستبەجێ" گیانی لەدەست داوە و كەسێكی تریش بریندار بووە، ئەویش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە و "چارەسەری پێویست"، بەهۆی "سەختیی برینەكەیەوە" لە خۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
هەریەكە لە كوژراوەكان لە لایەنێكی شەڕەكەن. دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكارییش لە پزیشكی دادی ڕانیە، تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان كراوەتەوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت "بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە، لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە و بەردەوامە".