پەرەگراف
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە لە کەرکوک وێنەی سەدام حسەینی بەرزکردەوە.
لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە بەردەم بینای پارێزگای كه‌ركوك چەند كەسێك لەکاتی دەربڕینی خۆشحاڵیی و سەرکەوتنی لیستەکانیان درووشمی (بالروح بالدم، نفديك يا صدام)یان گوتەوەو وێنەی دیکتاتۆری پێشووی عێراقیان بەرزکردەوە.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، به‌پێی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ژماره (32)ی ساڵی (2016) بۆ لێپێچینه‌وه‌ی له‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ رژێمی له‌ناوچوو ده‌كه‌ن، "مه‌فره‌زه‌كانمان له كه‌ركوك یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركرد كه له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕان له‌نزیك بینای پارێزگا، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ركه‌وتن. ده‌ستگیركراوه‌كه وێنه‌ی سته‌مكار (مه‌به‌ستی سه‌دام حسینه) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سی تردا به‌رزكردوه‌ته‌وه".
دەزگاکە دەشڵێت "دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك حوكمی زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ به‌سه‌ر (10) كه‌سدا له ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه سه‌پاند كه مه‌فره‌زه‌كانمان پێشتر له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیریان كردبوون، ئه‌مانه سه‌ربه حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراون و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به‌وه‌داناوه سه‌ربه حزبی قه‌ده‌غه‌كراون".