باران و بەفر بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە

21-12-2023 03:40

پەرەگراف

كەشناسیی هەرێم هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارینی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و پێشبینییش دەكات كە لە هەندێك ناوچە بەفر ببارێت.

كەشناسیی هەرێم دەڵێت "سبەی هەینی 2023-12-22، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی بەیانیدا بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان و سنووری پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات. پاشان كاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم و لە هەندێك ناوچە بارانی مامناوەند دەبارێت".

كەشناسی دەشڵێت "لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ، لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمەباران دەبێت، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی دهۆك و هەولێر هەیە".

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات بۆ ڕۆژی شەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ :

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
كەركووك : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی