وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی قوتابخانەكانی ناوچەی بایكۆت بڕیاری دا

21-12-2023 02:52
خۆپیشاندانی مامۆستاو فەرمانبەران لە هەڵەبجە بۆ مووچەو دامەزراندنی وانەبێژان. 19-12-2023

پەرەگراف

بەڕێوەبەرایەتیی ئەزموونەكان نووسراوێكی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین) كردووە و داوا دەكات سەرجەم قوتابخانەكان ئاگادار بكەنەوە كە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ئەنجام بدەن و بە سێ‌ خاڵ شێوازی مامەڵە لەگەڵ نمرەی خوێندكارانیشی دیاری كردووە.

لە نووسراوەكەدا داوا كراوە، ئەو قوتابی و خوێندكارانەی نمرەی نمرەی هەڵسەنگاندن و نیوەی وەرز (10-20-10)یان هەیە، پێویستە تاقیكرنەوەی كۆتایی وەرز لەسەر 60 نمرە ئەنجام بدەن.

هەروەها ئەو قوتابخانانەی تاقیكرنەوەی نووسینەكیی 20 نمرەیان ئەنجام نەداوە، بەڵام نمرەی هەڵسەنگاندنیان هەیە، دەبێت تاقیكرنەوەی كۆتایی وەرز لەسەر 80 نمرە ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەزموونەكان دەشڵێت "ئەو قوتابخانە و خوێندنگەیانەی تاقیكرنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ئەنجام دەدەن، بۆ وەرزی دووەم لەسەر هەمان ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەبەردەوام دەبن".