قوباد تاڵەبانی سەردانی چەتۆ ساڵح یەکێک لە سەرکردە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی کرد

17-12-2023 12:52
وێنەی ئەمڕۆی سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ لای چەتۆ ساڵح

پەرەگراف

قوباد تاڵەبانی سەردانی چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆو یەکێک لە سەرکردە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی کرد، ئەوەش دوای زیاتر لە دوو ساڵ پچڕانی پەیوەندیی و ناکۆکی نێوانیان.

قوباد تاڵەبانی دوو وێنەی سەردانەکەی بڵاوکردەوەو لەسەری نووسیوە "ئەمڕۆ لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان، وەک وەفایەک بۆ بنەماڵەیەکی تێکۆشەری گەلەکەمان و خاوەنی پۆلێک شەهید، لە ماڵی هەڤاڵ و هاوڕێی ئەزیزم کاک چەتۆ ساڵح بووم".

چەتۆ ساڵح بەهۆی نزیکایەتیی لە لاهور شێخ جەنگی، لە دوای ڕووداوەکانی 8ی تەمموزی 2021ی ناوخۆی یەکێتی کە بەهۆیەوە لاهور شێخ جەنگی و کەسە نزیکەکانی لەو حیزبە دوورخرانەوە، یەکێتی هەوڵیدا لە پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ دوریبخاتەوە، بەڵام پارتی لە حکومەتی هەرێم نەچووەژێرباری ئەو داوایە.

سەردانەکەی ئەمڕۆی قوباد تاڵەبانی پێدەچێت بەهۆی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی و ماڵی مام جەلال بێت لەگەڵ چەتۆ ساڵح و دوورکەوتنەوەی بێت لە بەرەی لاهور شێخ جەنگی.