ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق

16-12-2023 09:07

پەرەگراف

ڕێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ڕاگەیەندرا و لە زۆربەی پارێزگان ڕێژەی بەشداری لە سەروو 70% بووە. نزمترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای بەغداد بووە كە 63%یە.

پرۆسەی دەنگدان كە لە كاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەستی پێ‌ كرد، لە كاتژمێر 6:00ـی ئێوارە كۆتایی هات و ماوەی دەنگدان درێژ نەكرایەوە.

ملیۆنێك و 2393 كەس مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو، 565 بنكەی دەنگدان ئامادە كرابوون كە 2367 وێستگەی دەنگدان لەخۆ دەگرت.

لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ١٠١ هەزار و ٩٤٢ كەس مافی دەنگدان و بەشدارییان لە پڕۆسەكەدا هەبوو، كە كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و ئاوارەكان بوون، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی مانگ دەنگدانی گشتی بەڕێوە بچێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند "ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ لەگەڵ دەنگدانی گشتی دوای 24 كاتژمێر لە بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی ڕادەگەیەندرێت". بەوپێیە ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئێوارەی سێشەممە 19-12-2023 ڕادەگەیەندرێت.

ڕێژەی بەشداریكرن لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق:

🔸 پارێزگای بەغداد: 63%

🔸 پارێزگای هەولێر، دەنگدانی هێزی سەربازی: 86.6% - دەنگدانی ئاوارەكان: 63%

🔸 پارێزگای دهۆک: 67.6%

🔸 پارێزگای كەركووك: 70.28%

🔸 پارێزگای دیالە: 78%

🔸 پارێزگای واست: 74%

🔸 پارێزگای دیوانییە: 77%

🔸 پارێزگای زیقار:72%

🔸 پارێزگای میسان: 67%

🔸 پارێزگای بەسرە:71.2%

🔸 پارێزگای كەربەلا: 66%

🔸 پارێزگای نەجەف: 68%

🔸 پارێزگای سەلاحەدین: 76%

🔸 پارێزگای موسەننا: 82%

🔸 پارێزگای نەینەوا: 75%

🔸 پارێزگای بابل: 69.7%

🔸 پارێزگای ئەنبار: 63.59%