لە دهۆک دوو کەس یەکترییان کوشت

14-12-2023 12:35
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وتەبێژی پۆلیس دەربارەی ڕووداوەکە

پەرەگراف- دهۆک

لە ڕووداوێکدا لە شاری دهۆک دوو کەس بە دەمانچە تەقەیان لە یەکتر کردو هەردووکیان بە فیشەک گیانیان لەدەستدا.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، کوژراوەکان دوو پیاون و لە شەستەکانی تەمەنیاندان، "یەکێکیان لەناو ئۆتۆمبێلدا کوژراوەو ئەوەی دیکە کەوتووەتە سەر شەقام. لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دیارە؛ ئەو دوو پیاوە تەقەیان لە یەکدی کردووە و یەکتریان کوشتووە بەهۆی ئەوەی چەکی دەمانچە لە دەستی هەردووکیاندا بووە."

پۆلیسی دهۆک هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانیی لە نێوان دوو کەسەکەدا گەڕاندەوە.