پەرەگراف
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، شەپۆلی بارانبارین ئەمڕۆ و سبەی سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. لە 24 كاتژمێری ڕابردوویش زۆرترین بڕی باران لە كانی ماسی باریوە كە 22 ملم بووە.
كەشناسیی هەرێم دەڵێت "ئەمڕۆ سێشەممە 12-12-2023، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان". هەر ئەمشەویش "نمەباران درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەكان و ناوچە جیاجیاكانی هەرێم".
وەكوو كەشناسی پێشبینیی كردووە، سبەی چوارشەممە گئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم".
لە كاتەكانی ئێوارەی چوارشەممەدا "كاریگەریی بارانبارین زیاد دەكات، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان".
هەروەها پێشبینی دەكرێت "لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەكان بەفر ببارێت".
لە 24 كاتژمێری ڕابردوویشدا لە هەندێك ناوچە زیاتر لە 15 ملم باران باریوە، زۆرترین بڕی بارانیش لە كانی ماسی بووە بە 22 ملم، پاشان ئامێدی دێت بە 19 ملم و دێرەلووك 18 ملم.
بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردوی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:
پیرمام 0.5 ملم
دهۆك 10.0 ملم
زاخۆ 3.7 ملم
ئاكرێ 4.4 ملم
ئامێدی 19.2 ملم
بامەرنێ 14.6 ملم
بارزان 10.0 ملم
حاجی ئۆمەران 3.4 ملم
خەبات 0.4 ملم
مانگیش 13.6 ملم
سۆران 3.4 ملم
باتوفە 9.8 ملم
مێرگەسۆر 8.4 ملم
سیدەكان 4.4 ملم
سمێڵ 10.0 ملم
زاوێتە 14.5 ملم
ئەتروش 10.0 ملم
شیلادزێ 17.0 ملم
چامانكێ 17.0 ملم
كانی ماسی 22.0 ملم
گردە سێن 2.3 ملم
دینارتە 8.6 ملم
شێخان 9.5 ملم
بەردەرەش 2.7 ملم
ڕەواندز 3.7 ملم
شەقڵاوە 0.5 ملم
بجیل 4.0 ملم
باعەدر 10.0 ملم
دێرەلوك 18.0 ملم