كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق دەستی پێ‌ كرد

11-12-2023 11:24

پەرەگراف

شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەری كێشە گومرگییەكان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان، لە بەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی عێراق لە كۆبوونەوەدان.

شاندەکەی هەرێم كە هەریەك لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب، وەزیری دارایی ئەندامن تێیدا، شەوی ڕابردوو گەیشتە بەغداد.

بەیانیی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی شاندەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد تەمیمی، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری پلاندانان و ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق، دەستی پێ‌ كرد.

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆیە لەسەر "پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان، چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردوولادا هەن".