پەرەگراف
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، سبەینێ شەپۆلێكی كورتخایەنى بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەكات.
كەشناسی دەڵێت "سبەی شەممە 2023-12-9 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان، لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵپەستۆیەك بۆ سەر ناوچەكەمان، سەرەتا باران بارینێكی مامناوەند لە باكووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەكات".
بەپێی پێشبینییەكە، پاشان شەپۆلی بارانبارین تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و "هەندێك كات لێزمەباران دەبێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك، كە پێشبینی دەكرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت".
كەشناسی دەڵێت "لە كاتەكانی درەنگانی شەودا كۆتایی بەم شەپۆڵە دێت و كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە".
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی:
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركووك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی