دوو گەشتیارو شۆفێرێک لە چۆمان گیانیان لەدەستدا

04-12-2023 01:51
وێنەی ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەکەی کوێستانی پرژە

پەرەگراف

لە کوێستانی پرژە لە چۆمان دوو گەشتیاری بە ڕەگەز عەرەب و شۆفێرێکی خەڵکی ناوچەکە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لە دەستدا.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی قەزای چۆمان بە پەرەگرافی وت، سێ گەشتیاری دیکەش لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە کە گەشتیاری عەرەبن دوانیان ئافرەتن.

پرژە شاخێکی سەخت و ناوچەیەکی گەشتیارییە کە لە وەرزی هاوینیشدا بەفری تێدا دەمێنێت و گەشتیاران سەردانی دەکەن، گەشتیارە عەرەبەکان ئۆتۆمبێلێکی ناوچەکەیان بە کرێ گرتووە تا بیانگەیەنێتە بەشی سەرەوەی کوێستانی پرژە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە.

بەپێی ئاماری هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2022دا سێ هەزار و 706 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان دابوو، بەهۆیانەوە 445 كەس گیانیان لەدەست داوە كە 78یان ئافرەتن، هەروەها حەوت هەزار و 250 كەس بریندار بوون.