پەرەگراف
مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی لێوەرگرتنەوەی دەسەڵاتەکانی و دەڵێت، کارێکی یاساییەو پابەندەپێوەی.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت "بە پێی ماددەی ٧١ی یاسای بودجەی فیدراڵی، ھەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و وەکیل وەزارەت و راوێژکارانەی بە وەکالەتن و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەداوە، ژمارەیان چەندین ھەزار پلە تایبەتە، لەبەرواری ١ /١٢ / ٢٠٢٣ ناتوانن دەسەڵاتی یاسایی و صلاحياتى ئەو پۆستانە بەکاربێنن".
"ئێمەش پابەندی یاساین و کێشەیەکی گشتی یاسایی دەوڵەتەو پێویستی بە چارەسەر ھەیە بە ھەماھەنگی نێوان حکومەت و پەرلەمان" مەسعود حەیدەر وادەڵێت.
ڕوونکردنەوەکە دوای ئەوەدێت، لە فەرمانێكی وەزاریدا كە واژووی وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، هاتووە "بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتانەی كە بەپێی فەرمانێكی وەزاری لە 12-1-2023 بە مەسعود حەیدەر ڕۆستەم وەكوو بریكاری وەزارەتی دارایی دراوە".
مەسعود حەیدەر لە 12-1-2023 بە فەرمانێكی وەزاری لە وەزارەتی دارایی وەكوو بریكاری وەزارەت دەستبەكار بوو.