تەیف سامی سەرجەم دەسەڵاتەكانی لە مەسعود حەیدەر ‏وەرگرتەوە

01-12-2023 09:50

پەرەگراف

بە بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، سەرجەم ‏دەسەڵاتەكان لە مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی ‏وەرگیرایەوە.‏

لە فەرمانێكی وەزاریدا كە واژووی وەزیری دارایی عێراقی ‏لەسەرە، هاتووە "بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ‏دەسەڵاتانەی كە بەپێی فەرمانێكی وەزاری لە 12-1-2023 ‏بە مەسعود حەیدەر ڕۆستەم وەكوو بریكاری وەزارەتی دارایی ‏دراوە".‏

سەرچاوەیەك ڕاستیی نووسراوەكەی بۆ پەرەگراف پشتڕاست ‏كردەوە و بەپێی زانیارییەكانی پەرەگرافیش سەرجەم ‏دەسەڵاتەكان لە مەسعود حەیدەر وەرگیراوەتەوە.‏

مەسعود حەیدەر لە 12-1-2023 بە فەرمانێكی وەزاری لە وەزارەتی دارایی وەكوو ‏بریكاری وەزارەت دەستبەكار بوو.‏

دوورخستنەوەی مەسعود حەیدەر كە لەسەر پشكی پارتی ‏بریكاری وەزارەتی دارایی بوو، لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ ناوبراو ‏لە لێدوانێكدا وتى "جگە لەو 700 ملیار دینارەی كە پێشتر بڕیاری لێ‌ دراوە، پارەی دیكە ‏ئامادە كراوە بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و ‏وەكو مووچە بدرێت بە فەرمانبەران".‏

هەروەها بەغدای تۆمەتبار كرد بەوەی كە "بابەتی مووچە و ‏بودجە بە سیاسی كردووە".‏