پەرەگراف
86 ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی داوا لە مامۆستایان دەكەن پابەند بن بە داواكارییەكەی پەروەردەی سلێمانی بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام لە سبەینێ دووشەممە، داوایش لە حكومەتی هەرێم دەكەن داواكارییەكانی مامۆستایان تایبەت بە مووچە و پلەبەرزكردنەوە جێبەجێ بكات.
ئەم ڕێكخراوانەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن "لەگەڵ هەموو مافێكی فەرمانبەران و مامۆستایانداین، لە هەمانكاتدا لەگەڵ قوتابی و خوێندكارانین، چونكە ئایندەی خۆیان و پێشكەوتنی وڵاتەكەمان پەیوەستە بە بەردەوامی خوێندن و زانست".
دەقی بەیاننامەی ڕێكخراوەكان:
بۆ بەڕێز/ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
بەڕێز/ وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
بەڕێز/ وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان
بەڕێز/ پارێزگاری سلێمانی
بەداخەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی كە ڕووبەرووی هەرێمەكەمان و هاووڵاتیان بەتایبەت فەرمانبەران و مامۆستایان بۆتەوە، دواكەوتنی موچە كە مافێكی بنەڕەتیی فەرمانبەر و مامۆستایانە بۆتە هۆی ئەوەی مامۆستایان لە بارودۆخ و گوزەرانی خراپدا بن و ئەمەش وایكردوە كە بریاری بایكۆتی خوێندن بدەن لە پارێزگای سلێمانی ، قوتابخانەكان بەو هۆیەوە بەڕووی قوتابیان و خوێندكاراندا داخراون لە مافی خوێندن بێبەشبون و دایك و باوكیان لە خەمێكی قوڵدان بۆ ئایندەی پرۆسەی خوێندنی مناڵەكانیان.
ئێمەش لەو كاتەی لەگەڵ هەموو مافێكی فەرمانبەران و مامۆستایانداین لە هەمانكاتدا لەگەڵ قوتابی و خوێندكارانین چونكە ئایندەی خۆیان و پێشكەوتنی ووڵاتەكەمان پەیوەستە بە بەردەوامی خوێندن و زانست بۆیە وەك ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بە پێویستی دەزانین ئەم داواكاریانە بخەینە ڕوو بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی متمانە لەنێوان فەرمانبەران و مامۆستایان لەلایەك و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەكی دیكە.
یەكەم:
دابینكردنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەكاتی خۆیدا چ لەڕێگەی هەوڵدانی زیاتر بۆ ڕێكەوتنی خێرای حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا یاخود هەر رێگەیەكی یاسایی دیكە بەمەبەستی دابینكردنی بوودجەی هەرێم بە ڕێكارێكی یاسایی گونجاو و درێژخایەن كە لە كاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دابین بكرێت .
دووەم:
لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لە ڕیزبەندی دابەشكردنی مووچەدا یەكەم وەزارەت بێت.
سێیەم:
كردنەوەی پلە بەرزكردنەوە وەك مافێكی ڕەوای مامۆستایان.
چوارەم:
گرێدانی كۆبونەوەی راستەوخۆ لە نێوان بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی بەمەبەستی گەیشتن بە رێكەوتنێك كە مافی هەردولا بپارێزێت .
پێنجەم:
كاركردن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەگوێرەی پێویستی پسپۆری داواكراو لە رێگەی پرۆسەیەكی شەفاف و بێ دەستێوەردانی حیزبی.
شەشەم:
داواكارین لەمامۆستایانی دڵسۆز و خەمخۆری قوتابیان و خوێندكاران كە بەدەمەوەچون هەبێت بۆ ڕاگەیاندنی نوسراوەكەی ئەنجومەنی پەروەردەی سلێمانی و بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و پرۆسەی خوێندن دەست پێ بكاتەوە و بەرنامەیەكی گونجاو دیاریبكرێت ، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەم ماوەیەی خوێندن .
ئێمە كۆمەڵێك ڕێكخراوی مەدەنین لەپاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە كە ناومان لە خوارەوە هاتووە داواكارین لە زووترین كات بە دەنگ داواكانمانەوە بین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.
1. ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت -c.d.o
2. ڕێكخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
3.ڕێكخراوی خزمەتی جەماوەر
4.ڕێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
5.ڕێكخراوی لانەی مناڵانی كوردستان
6.رێكخراوی بیر ناس بۆ تۆیژینەوە
7.ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد لە بەریتانیا
8.ڕێكخراوی قوتابیان وگەنجان (SYEO )
9.ڕێكخراوی قەرداغ بۆ گەشەپێدان
10.ڕێكخراوی خۆری ئاشتی
11.ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان
12.ڕێكخراوی كوردستان دیالوگ
13.ڕێكخراوی سازانی ڕەنگەكان
14.ڕێكخراوی ئاماژە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
15.ڕێكخراوی میدیكارانی وەرزشی خانمانی كوردستان
16.ڕێكخراوی كۆڕا بۆ پرسە نیشتمانیەكان
17.ڕێكخراوی زینۆ بۆ پاراستن و ناساندنی شوێنەوار
18.ڕێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ
19.ڕێكخراوی دیالۆگ وكلتور
20.ڕێكخراوی پەری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
21.ڕێكخراوی بەدیل بۆ دیبەیت
22.ڕێكخراوی جەستە بەخشانی كوردستان
23.ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازی
24.ڕێكخراوی گەنجانی دەوڵەتی كوردستان
25.ڕێكخراوی شاین بۆ زانست و پەرەپێدانی خوێندنی باڵا
26.ڕێكخراوی گزنگی شارەزووەر بۆ پەروەردە و پێگەیاندن
27.ڕێكخراوی شنەبای خاك
28.ڕێكخراوی میدیا
29.ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان
30.ڕێكخراوی بەرەو هیواكانی كچان و ژنان
31.ڕێكخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی تواناكان
32.ڕێكخراوی ماڵی سەركەوتن بۆگەشەپێدانی تواناكان
33.ڕێكخراوی چرای هیوا بۆ تواناكانی گەنجان و ژنان
34.ڕێكخراوی دیاری بۆپەروەردە و فێركردن و ڕۆشنیبری
35.ڕێكخراوی گەشەپێدانی میدیا
36.ڕێكخراوی شا بۆ تەكنەلۆجیا و زانیاری
37.ڕێكخراوی هاو بۆ پەروەردە
38.ڕێكخراوی برەودانی گەنجان (YDO)
39.ڕێكخراوی پەنای كار
40.ڕێكخراوی بەرەو هاونیشتیمانێتی گەنجان TCYO
41.دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كولتووری و گەشەپێدانی مرۆیی
42.تۆڕی ڕێكخراوەكانی سلێمانی
43.ڕێكخراوی كورد