پەرەگراف
دەزگای ئاسایشی ھەرێم و وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ٥١ کیلۆ ماددەی ھۆشبەریان ڕاگەیاند.
دەشڵێن "تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیی بە ماددەی ھۆشبەرمان ھەڵوەشاندووەتەوەو سێ کەس دەستگیر کراون".
بەپێی بەدواداچوونی پەرەگراف، لەماوەی ٨ ساڵ و لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2023، بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان "زیاتر لە ١٤ هێندە زیادی كردووە. بەڕێژەی سەدیش، لەسەدا هەزار و ٤٢٠ بەرزبووەتەوە".
بەپێی ئامارەكانی تۆڕی هەماهەنگیی ڕێكخراوەكان كە بەشێك لە چالاكییەكانیان كاركردنە لەسەر ماددەی هۆشبەر، لە ساڵی ٢٠١٤دا تەنها ١٤٢ كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون، بەڵام لە ساڵی 2022دا، ٢٠١٧ كەس دەستگیر كراون.
شیشە، تلیاك، حەشیش، كریستاڵ، كۆكاین، هێرۆیین، ماریوانا و چەندین حەبی جۆراوجۆر، ئەو ماددە هۆشبەران كە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و لایەنە ئەمنییەكان بە بڕی زۆر دەستیان بەسەر بەشێكیدا گرتووە.