پەروەردەی سلێمانی داوای شكاندنی بایكۆت لە مامۆستایان دەكات

23-11-2023 10:29

پەرەگراف

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە نووسراوێكدا كە واژووی ‏‏12 بەڕێوەبەری پەروەردەی سنوورەكەی لەسەرە، داوای شكاندنی بایكۆت لەلایەن ‏مامۆستایانەوە دەكات لە ڕۆژی دووشەممە 27-11-2023 و دەڵێت "سەرباری سەختیی ‏گوزەرانتان، ڕۆژی دووشەممە ڕوو بكەنەوە ناوەندەكانی خوێندن".‏

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، دوای زیاتر لە دوو ‏مانگ داخستنی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، داوای ‏دەستپێكردنەوەی دەوام لە "پەرۆشیمان"ـەوەیە.‏

ئەنجوومەنەكە دەشڵێت "داوا دەكەین بۆ ئەم جارەش هەموان پێكەوە شان بدەینەوە بەر ‏بەرپرسیارێتیمان و دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەینەوە و قوتابیان و خوێندكاران ‏لەوە زیاتر خوێندنیان نەفەوتێت".‏

پەروەردەی سلێمانی بەڵێنیش بە مامۆستایان دەدات كە "بەردەوام دەبین لە پشتگیریی ‏داوا و داخوازیتان" و دەڵێت "پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بارودۆخەكە ‏لەرچاو بگرێت و لە ماوەی نزیك و زوودا داواكارییەكانی مامۆستایان و وانەبێژان و ‏فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ‌ بكات".‏