پەرەگراف
ئەمساڵ تا ئێستا زۆرترین باران لە هەولێر و دهۆک باریوە کە زیاتر لە ١٢ هێندەی ساڵی ڕابردوو ئەمکاتانەیە.
بەپێی ئامارەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمساڵ تا ئێستا لە هەولێر ١٤٤.٧ ملیم باران باریوەو پارساڵ تا ئەمکاتە تەنها ١١.٥ ملیم باران باریبوو، بەوەش ڕێژەی باران لەو پارێزگایە ١٣٣.٢ ملیم زیاتر باریوە کە زیاتر لە ١٢ هێندە زیادی کردوەو بەڕێژەی سەدیی لەسەدا هەزارو ٢٥٨ (١٢٥٨%) بەرزبووەتەوە.
پاشان دهۆک دێت لە زۆترین ڕێژەی باران بارین، ئەمساڵ لە دهۆک ١٢١.٤ ملیم باران باریوە لە کاتێکدای ساڵی ڕابردوو تا ئەمکاتە تەنها ١٠.٣ ملیم باریبوو بەوەش ١١١.١ ملیم زیاتر باریوە کە زیاتر لە ١٢ هێندەی ساڵی پارەو بە ڕێژەی سەدیی لەسەدا هەزارو ١٧٨ (١١٧٨%) بەرزبووەتەوە.

بارانەکەی هەولێر بووەهۆی دروستبوونی لافاو لە شەقام و گەڕەکەکانی هەولێرو ئاوچووە چەندین ماڵەوە.