پەرەگراف
لەسەر كەوتنەخوارەوەی ئافرەتێك لە شوقەیەكەوە، ئاسایشی هەولێر "دوو تۆمەتبار" دەستگیر دەكات.
لە دوێنێوە گرتەی ڤیدیۆیی ئافرەتێك كە لە شوقەیەكەوە كەوتووەتەوە خوارەوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە. ڤیدیۆكە كاردانەوەی بەدوادا هاتووە.
ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند "ئەو ئافرەتە ڕۆژی هەینی لە كاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی لە شوقەكانی ئیسكانی شاری هەولێر كەوتووەتە خوارەوە و باری تەندروستیی ناجێگیرە".
ئاسایشی هەولێر دەڵێت "لەسەر ئەم ڕووداوە، دوو تۆمەتبار دەستگیر كراون".
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوە كە ئەو كچە لەلایەن دوو كەسی دیاری ناو تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیتكۆك لەو شوقەیەوە خرابێتە خوارەوە، بەڵام دەزگا ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكی لەو شێوەیان پشتڕاست نەكردووەوە، ئاسایشی هەولێر دەڵێت "لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكان بەردەوامە و زانیاریی زیاتر بڵاو دەكەینەوە".