پەرەگراف
بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان لە ئەندامێتیی پەرلەمان دوور خرایەوە، دوورخستنەوەی حەلبووسی کە باڵاترین پۆستی سووننەکانی عێراقی هەیە بە هۆی "ساختەکردنی نووسراوێک"ەوەیە.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە دژی حەلبووسی لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو، دەبێت هەموو دەسەڵاتەکان پابەندبن پێیەوەو قابیلی تانەلێدان نییە.
كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمان، بەهۆی سکاڵایەکی لەیس دلێمی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بووە کە پێشتر لە حیزبی تەقەدومی حەلبووسی بووەو دوای ئەوەی حەلبووسی لە حیزبەکە دووریخستە وە، کێشە کەوتە نێوانیان و پاشان دلێمی پەردەی لەسەر کارێکی نایاسایی حەلبووسی لاداو لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر تۆمار کرد.
دلێمی لە سکاڵاکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە خولی پێشووی پەرلەمان کاتێک لەسەر حیزبەکەی حەلبووسی پەرلەمانتاربووە سەرجەمیان نووسراوێکیان پێ واژۆکراوە دەربارەی دەستلەکارکێشانەوە لەسەر خواستی خۆیان و حەلبووسی ئەو نووسراوەی بەدەستەوە بووە تاوەکو هەرکاتێک ویستی لەبەرامبەر پەرلەمانتاران بەکاری بهێنێت، بەڵام لەم خولەی پەرلەمان کە دلێمی لەسەر لیستێکی دیکە پەرلەمانتاربووە، حەلبووسی هەمان نووسراوی خولی پێشووی ئەو پەرلەمانتارەی بەکارهێناوەو بەو نووسراوە لە ئەندامێتیی ئەم خولەی پەرلەمان دووریخستووەتەوە، دادگاش ئەو کارەی بە ساختەکاریی لەقەڵەمداوە.
هەر ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی کۆتایی بە ئەندامێتی لەیس دلێمیش هێنا لە پەرلەمان، دادگاکە وردەکاریی بڕیارەکانی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام دلێمی دەڵێت، ئەوەی ئەو قبوڵکردنی دەستلەکار کێشانەوەیەو ئەوەی حەلبووسیش بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەوەیە.
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، حەلبووسی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەڵگرت و بینای پەرلەمانی بەجێهێشت، بڕیارەکەی دادگا پێشهاتێکی نوێیە بۆ دۆخی عێراق بەتایبەت كە لەسەروبەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانەو حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی حیزبی ته‌قه‌دوم ده‌كات بۆ هەڵبژاردنەکە.
محەمەد حەلبوسی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌چوو، براوه‌ی یه‌كه‌می سوننه‌كان و یه‌كێك له براوه گه‌وره‌كانی هه‌ڵبژاردن بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
حەلبووسی له‌سه‌ره‌تای دانوستانی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بارزانی و موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانێتی پێکهێناو لەوچوارچێوهیەدا بۆ جاری دووه‌م وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌ڵام دوای كشانه‌وه سه‌در له په‌رله‌مان، حه‌لبوسی چووەپاڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و له‌چوارچێوه‌ی ڕێککەوتنێکی نوێ‌دا جارێكی دیکە متمانه‌ی پێدرایەوەو وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان لە پۆستەکەی مایەوە.