چوار كەس لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەست دا

14-11-2023 02:58

پەرەگراف

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای كەلار - دەربەندیخان، چوار كەس گیانیان لەدەست دا.

هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "ڕووداوكە لە نزیك گوندی پێباز لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت جۆری (نیسان ئاڵتیما) و بارهەڵگرێك ڕووی داوە".

لە ئەنجامی ڕووداوەكە، "شۆفێر و سەرجەم سەرنشینەكانی ئۆتۆمبێلە نیسان ئاڵتیماكە كە چوار كەس بوون و بەڕەگەز عەرەبن، گیانیان لەدەست داوە".