پەرەگراف
قوباد تاڵه‌بانی ڕایگەیاند، بەھۆی نه‌بوونی داتای پێویسته‌وه حکومەت نەیتوانیوە خزمه‌تگوزاریی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو هاوسه‌نگ به‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكاندا دابەش بکات.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له وتارێکدا لە یەکەمین كۆنفرانسی ڕێکخراوی مید، جەختی لە گرنگیی داتا‌و کۆکردنەوەو بەکارھێنانی کرد بە ئامانجی گەشەپێدان و دانانی پلان و بەرنامەی دروست.
کۆنفرانسەکەی ڕێکخراوی مید کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تێیدا چەند پڕۆژەو ھەنگاوێکی ڕێکخراوەکە خرانەڕوو کە کاریان لەسەر کۆکردنەوەی داتا کردووە بەشێوەی زانستی، ھەروەھا بە گرنگییەوە باس لە چارەسەری زیرەک دەکرێت بۆ کێشەکان ئەوەش بە پشتبەستن بە داتا.
قوباد تاڵەبانی لە وتارەکەیدا باسی لە گرنگیی میكانیزمێك کرد کە لە له ئیداره‌داندا په‌یڕ‌ه‌و بكرێت و خه‌ڵك راسته‌وخۆ به‌شداربن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا و حوكمڕ‌انی.
"یه‌كه‌م هه‌نگاوی شۆڕ‌شی داتا به پڕ‌ۆژه‌ی بایۆمه‌تری ده‌ستی پێكرد كه وایكرد بۆ یه‌كه‌مین جار حكومه‌تی هه‌رێم ببێته خاوه‌ن داتایه‌كی ورد و دروست" جێگری سەرۆک وەزیران وای وت.
قوباد تاڵەبانی دوو پڕۆژەی دیکەشی ڕاگەیاند، یەکەمیان بەناوی "سمارت سولی"، کە له رێگه‌یەوە راسته‌وخۆ خه‌ڵك به‌شدار ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگادا. پڕۆژەی دووەمیش، كۆڕ‌به‌ندێكی گه‌نجانه‌ی ته‌كنه‌لۆژییە بۆ داهێنان و كارسازی کە لە داھاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت.
بەشێک لە وتارەکەی قوباد تاڵەبانی