خوێندكارانی پۆلی 12: سازش لە مافەكانمان ناكەین و داوای كەمكرنەوەی مەنهەجی خوێندن دەكەین
پەرەگراف
خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و داوای یەكلاكردنەوەی چارەنووسیان دەكەن. ئەوان دەڵێن "سازش لە مافەكانمان ناكەین و داوای كەمكرنەوەی مەنهەجی خوێندن دەكەین".
بەهۆی كێشەی مووچەوە ماوەی نزیكەی دوو مانگە مامۆستیان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بایكۆتی دەوامیان كردووە، ئەمەش مەترسیی لەسەر چارەنووسی خوێندن لەو ناوچانە دروست كردووە.
قوتابیانی پۆلی 12 لە بەیاننامەیەكدا وتیان "ئەم قۆناغە ناهەموارەی كە پەروەردەی پێدا گوزەر دەكات، دەرئەنجامی گەندەڵیی دەسەڵاتە. خوێندكاران بە جۆرێك تووشی قەلەقی و ناجێگیریی دەروونی بوون، كە نازانن كۆششی 11 ساڵیان بە چی دەگات و چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ چی دەبێت". وتیشیان "ڕۆژی یەكشەممە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن".