مەسرور بارزانی دوو نامە بۆ سوودانی دەنێرێت دەربارەی مووچە

08-11-2023 02:05

پەرەگراف

مەسرور بارزانی دوو نامەی بۆ محەمەد شیاع سوودانی ناردووە لە نامەی یەکەمدا داوای کردووە مووچەی سێ مانگ لە بەغداوە ڕەوانە بکرێت.

نامەی دووەمیش تایبەتە بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەو بۆ چوونی هەرێمی کوردستانی تێدا خراوەتەڕوو لەوبارەیەوە بە مەبەستی جیاکردنەوەی پارەی مووچەی مووچەخۆران لە کێشەو ململانێکانی دیکە.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ئەو دوو نامەیەی ئاشکرا کرد و وتی "سەرۆکوەزیرانی ئیتیحادی هەموو کاتێک بەدەم دواکارییەکانی خەڵکی کوردستانەوە هاتووە، ئومێد دەکەین ئەم سێ مانگەش بە ئالییەتی قەرز یان هەر ئالییەتێکی تر بێت پارە لە کاتی خۆیدا بگاتە هەرێمی کوردستان بۆ گرەنتیکردنی مووچەی مووچەخۆران و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە بدرێت".