پەرەگراف
دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت مامۆستاو فەرمانبەرانی ڕازی نەکردو ئەمڕۆش خۆپیشاندانی فراوان لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجام درا.
مامۆستا و فەرمانبەران سوورن لەسەر بەردەوامیدان بە بایکۆتی دەوام بەهۆی قەیرانی مووچە، دەڵێن: "بایکۆتکردن ئەرکێکی زانستی و ئەخلاقییە".
"چیتان ئەوێ مامۆستا، مووچەی ڕاستەوخۆی بەغدا"، ئەمە یەکێک لە دروشمەکانی مامۆستایانی خۆپیشاندەر بوو لە سلێمانی وەک چارەسەرێک بۆ قەیرانی مووچەو دەڵێن: سێ شەممەش خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەین.