پەرەگراف
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند "سبەینێ یەکشەممە، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لە سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام دەدەین". داوایش لە "دایكان و باوكان و خوێندكاران" دەكەن كە "شانبەشانی مامۆستایان و فەرمانبەران" بەشداریی خۆپیشاندانەكە بكەن.
مامۆستایانی وانەبێژیش جەخت لە درێژەدان بە بایكۆت دەكەنەوە و نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی زانكۆی سلێمانییش ڕایگەیاند "بایكۆت لە زانكۆ بەردەوامە و سبەینێ لە بەردەم زانكۆوە بە ڕێپێوان دەچینە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا".