پەرەگراف
بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی د. سەیوان عەلی ڕەزا لە ڕیزی بزووتنەوەكە، كە بریكاری وەزارەتی پەروەردەیە لە پشكی گۆڕان، بە هۆكاری "درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی".
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە "بە هۆكاری دووبارە درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی (د. سەیوان عەلی ڕەزا) بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان، بڕیارمان دا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە ڕیزەكانی بزووتنەوەی گۆڕان".
بەپێی نووسراوێك كە لە 22-10-2023 دەرچووە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، پاڵپشت بە فەرمانێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاری داوە بە درێژكردنەوەی خزمەتی د. سەیوان عەلی ڕەزا، بریكاری وەزارەتی پەروەردە، بۆ ماوەی یەك ساڵ.
پێشتر گۆڕان بە د. سەیوان عەلی ڕەزا، بریكاری وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاندووە كە نابێت تەمەنی خزمەتی بۆ درێژ بكرێتەوە و دەبێت خۆی خانەنشین بكات، بەڵام ناوبراو پابەندی بڕیاری بزووتنەوەكەی نەبووە.