نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ سەرۆك ماكرۆن دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەمان تاوتوێ كرد

03-11-2023 03:17

پەرەگراف

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پاریس لەگەڵ سەرۆككۆماری فەرەنسا كۆبووەوە. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "لەگەڵ سەرۆك ماكرۆن دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەمان تاوتوێ كرد".

كۆبوونەوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆشكی ئێلیزێ‌ بەڕێوە چوو و بەر لە كۆبوونەوەكە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆماری فەرەنسا، بە ڕووداوی وت "كۆبوونەوەیەكی زۆر گرنگە، چونكە دەزانیت ئێمە چەندێك پەیوەستین بە سەقامگیری و سەروەریی عێراقەوە. لەبەر ئەوە زۆر گرنگە".

پاش كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبووك وتی "خۆشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێی ئازیزم سەرۆك ماكرۆن لە پاریس. برەودان بە پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرەنسا و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەمان تاوتوێ كرد".

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت "پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرەنسا قووڵ و مێژویین و بەڵگەی پابەندیی هاوبەشمانن بە ئاشتی و سەقامگیری و پێشكەوتنەوە".