پەرەگراف
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٣٠ ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
"دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان" وەزارەتەکە وادەڵێت.
پاش ناردنی 700 ملیار دینار لە مانگی ڕابردوو کە وەک قەرز دەدرێتە هەرێم، ئەم مانگەش بەغداد دەبوو لە دەوروبەری 25ی مانگدا پارەكە بنێردرێت، پێشتر حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانەوە ناردنی پارەکە دواخراوە.
لە كاتێكدا لە كۆتا ڕۆژەكانی مانگی 10 داین، مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆیشیان وەرنەگرتووە، كە یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی بایكۆتی پرۆسەی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدرا.