پەرەگراف
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و وانەبێژان "درێژە بە بایكۆت" دەدەن و وادەی ئەنجامدانی دووەم "خۆپیشاندانی سەرتاسەری"یان دیارى کرد. چوار داواكارییشیان ئاراستەی حكومەت كرد.
بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە 29-10-2023 مامۆستایان لە شار و شارۆچكەكان بێنەوە سەر شەقام و جەخت لە داواكارییەكانیان بكەنەوە.
داواكاریی نوێى مامۆستایان بریتییە لە "دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچە 30 ڕۆژ جارێك و ڕێككردنەوەی مووچە بە یەكجاری، هەروەها دیاریكردنی چارەنووسى مووچە پاشەكەوتكراوەكان"، وازیان لە داواکاریى پێدانى "دوو مووچە پێکەوە".
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی وازیان لە داواكاریی "دابەشكردنی دوو مووچە پێكەوە" هێنا، ئەم چوار داواكارییەیان كردووە بە مەرج بۆ شكاندنی بایكۆت.