مامۆستایانی وانەبێژ: درێژە بە بایكۆت دەدەین تا بڕیاری دامەزراندنمان دەبیستین

25-10-2023 04:05

پەرەگراف

جارێكی دیكە مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی، ڕاپەڕین، سەیدسادق، چەمچەماڵ و شوێنی دیكەش گردبوونەوەیان ‏ئەنجام دا و جەختیان لە بەردەوامیی بایكۆت كردەوە تا ئەو كاتەی "بڕیاری ‏دامەزراندن"یان بە هەمیشەیی دەدرێت.‏

وانەبێژان دەڵێن "مانگێك و 12 ڕۆژە زیاتر لە نیوەی مامۆستایان پرۆسەی خوێندنیان ‏بایكۆت كردووە بۆ مووچە و دامەزراندن، كە تەواوی دنیا بگەڕێیت، جێگەیەك ‏نادۆزیتەوە خۆپیشاندان بۆ ئەو داواكارییانە بكرێت، جگە لە هەرێمی كوردستان".‏